له‌ قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا ده‌ركرا

26.02.2020
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 26ی شوبات رزگارغفور قایمقامی, قه زای شاره زوور لە دیوانی قایمقامیه ت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیکرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پەیوەست بە ڕێگریکردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
١. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر جیبه جیکردنی هەموو بڕیارو ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان و وەزارەتەکانی ناوخۆو تەندروستی وپارێزگای سلێمانی.وه پیکهینانی ژوری ئۆپراسیۆنی قه زای شاره زوور بۆ ڕێگریکردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
٢. میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارو بەیان‌ و ڕێنمایی و ڕاسپاردەکان دیاریکران، له لایه ن تیمه کانی ته ندروستی وبه شی خوپاراستن و لیژنه هابه‌شه‌كانی قایمقامیه ت وناحیه‌ی وارماوه .
٣. هەر هاووڵاتیەک لەو شوێنانەوە ( ئیران وچین ونه جه ف وکه رکوک ) گەڕابێتنەوە بۆ سنوری قه زای شاره زوور لەدوای (٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠)ەوە، بە هەر ڕێگاو ئامرازێک، پێویستە خۆیان بە دەزگا تەندروستیەکان بناسێنن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر وه داواکارین هاوڵاتیان هاوکارمان بن.
4. لیژنەکانی قائیمقامیەت وناحیه ی وارماوه راسپێردران، کە بەوردی و لێپرسینەوەی تەواوەوە ڕێ لە هەر قۆرخکاریی و نرخ بەرزکردنەوە و کەلوپەل شاردنەوەیەک بگرن‌و هەرکەس سەرپێچی بکات بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.
5. هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بۆ ڕێگریکردن لە هەر کۆبوونەوە و چالاکی و بۆنەو یادێکی گشتی، کە کۆبوونەوەو بەریەککەوتنی کۆمەڵایەتی تێدا ڕووبدات.
6. (قەدەغەکردنی نێرگەلەکێشان لە کافتریاو شوێنە گشتیەکاندا، داخستنی مەلەوانگەکان)و، هەر شوێنێکی تریش، کە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان‌و لیژنەکانی قائیمقامیەت بەپێویستی بزانن دەگرێتەوە تا کاتێکی نادیار
7.  داواکارین له هاوڵاتیانی خوشه ویست بەوردی ڕێنماییە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیو پەیوەست بە خۆیان‌ و ماڵا‌و شوێنی کارکردن‌و شوێنە گشتیەکان پەیڕەو بکەن بۆ خۆپارێزی باشتر.
8. پێویسته سه‌رجه م چیشتخانه وچایخانه وشوینه کانی تری نێوبارزاره‌کان پابه‌ندبن به رینماییه کان وهاوکاری لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قایمقامیه‌ت وناحیه بن.
9. تەنها سەرچاوەی ڕاگەیاندنی زانیاریو ئامارەکانی پەیوەست بەم پەتایە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەو هەر زانیاریو واتەوات و راگەیاندنێکی نافەرمیی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە..

زۆرترین خوێندراو