دكتۆر عه‌بدولواحید: كۆرۆنا مه‌ترسیدارنییه‌

26.02.2020
جەماوەر نیوز
د. عه‌بدولواحید ڕایگه‌یاند كۆرۆنا نه‌خۆشیه‌كی تازه‌یه‌ له‌ مرۆڤدا له‌ كۆتایه‌كانی 2019 ئاشكرا بوو له‌ چین به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك مرۆڤ توشی ئینتهابی سییه‌كانیان بوو، جۆرێك له‌ جۆره‌كانی بریتییه‌ له‌ هه‌ڵه‌مه‌ت ئه‌مه‌ ئاسانترینیانه‌، مروره‌ن به‌ به‌ كۆرۆنا 2019ی ئیستا هه‌تا ده‌گاته‌ سارس كه‌ 2003 له‌ سین بڵاوبیه‌وه‌.
هۆكاری گواستنه‌وه‌:
له‌ حیوانه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وت و سه‌ربه‌ڕینه‌وه‌ بێت له‌ گیانله‌به‌ره‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ، بۆیه‌ زۆر شتی له‌باره‌وه‌ نه‌زانراوه‌.
كۆرۆنا زۆر ترسناك نییه‌:
به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌وانه‌ی كه‌ مردون به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 2000 و شتێكه‌ كه‌سن گه‌ر به‌راوردیبكه‌ین به‌ بكوژانی جگه‌ره‌ ته‌نها له‌ ساڵێكدا كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ته‌نا دوو مانگه‌ هه‌یه‌ ته‌نها بكوژانی جگه‌ له‌ ناو مرۆڤه‌كاندا ئه‌گاته‌ ملیۆنێك و دوو سه‌د هه‌زار ساڵی ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی هه‌ڵمژینی جگه‌ره‌ی به‌رامبه‌روه‌، ئه‌وه‌ی خۆی جگه‌ره‌ خۆره‌ ساڵی 8 ملیۆن كه‌س ده‌مرن له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، واته‌ ڕیژه‌كه‌ ته‌ناسوبی نییه‌ ، ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون زۆربه‌یان چاك بونه‌ته‌وه‌، واته‌ ئه‌وانه‌ی چاك بونه‌ته‌وه‌ 2700 هه‌زار كه‌سن و ئه‌وانه‌ی مردوون 2000هه‌زار كه‌سن ، بۆیه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ جێگه‌ی ئه‌و ترسه‌ نییه‌ له‌ كاتی خۆی ترسمان له‌ ئیبۆلا و ئه‌نفلۆزای باڵنده‌ و ئه‌نفلۆزای به‌راز هه‌مان بوو،به‌ڵام ئه‌مه‌ ش ئه‌وه‌ ناكات مرۆڤ هیچ حسابێكی بۆ نه‌كات .
چیبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبین:
پاكوخاوێنی ڕابگرین و ده‌ممان شێدار بێت و به‌رده‌وام ده‌شتنوێژمان گرتبێت و ده‌ستمان دا به‌ هه‌ر شتێكه‌وه‌‌ بیشۆرین.
به‌كار هێنانی ماسك مه‌رج نییه‌ ڕاست بێت ، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستیمان نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ماسك مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ كۆرۆنا.
ماسك بۆ دوو كه‌س ده‌بێت كه‌سێك هه‌ڵه‌مه‌تی هه‌بێت یان یان پژمه‌یی هه‌یه‌ و یان كۆكه‌ی هه‌یه‌ .
دووه‌م كه‌سی دووه‌م كه‌ ماسك ده‌به‌ستێك كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌سێكی تر ده‌پژمێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و كه‌سه‌ بپارێزێت له‌و، ئه‌گه‌ینا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نیه‌ ماسك مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشن بچن به‌ دوای چاره‌سه‌ردا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی شوێنه‌كانیان كردووه‌ ئاگایان له‌ خۆیان بێت و ئاگاداری خۆیان بن و زۆر تێكه‌ڵی خه‌ڵك نه‌بن.
سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ مه‌كه‌ن كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت (سین و ئێران) چونكه‌ ئه‌مه‌ وه‌بائه‌ پێغه‌مبه‌ر( د.خ ) ده‌فه‌رموێت: گه‌ر نه‌خۆشی له‌ وڵاتێكدا بڵاوبویه‌وه‌ بۆی مه‌چوو، گه‌ر له‌ شوێنێكی نه‌خۆشیه‌كه‌ ڕوو تێكرد لێی ڕامه‌كه‌.
پێویست ناكات مرۆڤ به‌ ترسه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و گه‌ر هات سه‌بر ده‌گرین له‌گه‌ڵیدا شتێكی ئاسانه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تائیستا منداڵێكی ته‌مه‌ن خوار 9 ساڵیدا نه‌مردوون كه‌ منداڵ زۆر لاوازه‌ و به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ناگرێت ئه‌وانه‌ی زیاتر مردوون كه‌ نه‌خۆشی سی و زه‌خت و دڵیان هه‌بووه‌  و ته‌مه‌نیان 80 ساڵ بوون.

زۆرترین خوێندراو