سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ یاوه‌ری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان له‌گه‌ڵ شای ئوردن كۆبووه‌

02.03.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 1ی ئادار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ یاوه‌ری عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئه‌نفالكراوان و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، گه‌یشته‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم پێشوازی كرا. 
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ شای ئوردن گفتوگۆیان له‌ بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن كرد.

زۆرترین خوێندراو