داودئۆغڵو باس له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

16.03.2020
جەماوەر نیوز
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتوو لە تویتێکدا یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکاتەوە.
داودئۆغڵو نووسیویەتی، هەڵەبجە ناوی زامێکی لەبیر نەکراوە. منداڵ و برا کوردەکانمان بەرەو بۆنی سێو ڕایانكرد، نەیانزانی چەكی كیمیاییە! هەركاتێ بیرلەم ڕووداوە دەكەمەوە ناخم دەسوتێ.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، ‏دوێنێ لە عێراق و ئەمڕۆ لە سوریا، هەزاران كەس بەچەكی كیمیایی گیان دەبەخشن. ئێمە یادیان دەکەینەوە.

زۆرترین خوێندراو