قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور: هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌ قه‌زای شاره‌زوور تۆمار نه‌كراوه‌

16.03.2020
جەماوەر نیوز
ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وتیشی سوپاسی هاوڵاتیانی قه‌زای شاره‌زوور و ناحیه‌ی وارماوا ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌ندن به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و هاوكاریه‌كانی هاوڵاتیان سه‌ركه‌وتومان ده‌كات له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌.
قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌ قه‌زای شاره‌زوور تۆمار نه‌كراوه‌.

زۆرترین خوێندراو