له‌ به‌سره‌ دووه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ هۆی كۆرۆنا تۆماركرا

17.03.2020
جەماوەر نیوز
لە پارێزگای بەسرە دووەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.
فەرمانگەی تەندروستی بەسرە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ژنێکی تەمەن 57 ساڵە.
عەباس تەمیمی، بەرپرسی فەرمانگەکە رایگەیاندووە، ئەو ژنە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دواتر پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
راشیگەیاند، بۆ تەواو دڵنیابوون، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی بەغدا دەکەین.

زۆرترین خوێندراو