شه‌ش گوله‌ هاوه‌ن ئاراسته‌ی خورماتوو كرا

19.03.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 19ى ئازار شه‌ش گوله‌ هاوه‌ن که‌ له‌ شوێنێنى نادریاره‌وه‌ ئاراسته‌ى خورماتوو کرا،له‌ گه‌ڕه‌کێکى تورکمان نشینى شارۆچکه‌که‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌و ژماره‌یه‌ک بریندارى لێکه‌وته‌وه‌.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند شه‌ش گوله‌ هاوه‌ن له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌کى ئاقسۆ و ئیمام ئه‌حمه‌دى  خۆرئاواى شارۆچکه‌ى خورماتوو که‌ گه‌ڕه‌کێکى تورکمان نشینین که‌وتنه‌ خواره‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سێ که‌س بریندار بوون که‌ دوو گه‌نج وپێاوێکى به‌ته‌مه‌نى تورکمانى شیعه‌ن.
وتیشى تاکو ئێستاکه‌ ئاشکرا نه‌بووه‌ که‌ کێ له‌ پشت به‌و کاره‌وه‌یه‌وه‌ ودواى ئه‌و ڕووداوه‌ش برینداره‌کان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن.

زۆرترین خوێندراو