ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌یانی ئه‌مرۆ سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كرا و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد زه‌نكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ئازار سێ موشه‌ك لە نزیک باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کەوتنەخوارەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌ته‌وه و به‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زیانی مادی لێنه‌كه‌ته‌وه و موشه‌كه‌كان به‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشەکە دەڵێت "درەنگانێکی شەوی رابردوو، دوو مووشەکی کاتیۆشا لە نزیک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کەوتنەخوارەوە و مووشەکەکانیش لە ناوچەی نەهزە ئاراستە کراون".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052