وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی ڕاگه‌یاند

26.03.2020
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی موچه‌ی مانگی 12ی 2019ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند.

رۆژی یەكشەممە 29/3/2020 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش  دابەش دەكرێت.
رۆژی یەكشەممە و دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
رۆژی سێشەممە مووچەی ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی پلاندانان دابەش دەكرێت.
رۆژی پێنجشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
دیوانی چاودێری دارایی
مافی مرۆڤ
ناوچەكانی دەروەی ھەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرھێنان
دەستەی دەستپاكی
كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان
دەزگای مین
رۆژی شەممە و یەكشەمە 4-5/4/2020 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستیی تایبەت
رۆژی یەكشەممە 5/4/2020
وەزارەتی خوێندنی باڵا
رۆژی دووشەممە و سێشەممە 6-7/4/2020 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
رۆژی دووشەممە 6/4/2020 مووچەی وەزارەتی شارەوانی دابەش دەكرێت.
رۆژی سێشەممە 7/4/2020 مووچەی وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 8/4/2020 مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەكرێت.
رۆژی پێنجشەممە 9/4/2020 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
سەرۆكایەتی ھەرێم
پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران
رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.


زۆرترین خوێندراو