ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریاى سوور و دەریاى ناوەڕاست هەندێك کات چالاک دەبێت، بۆیە بارانبارین ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك شوێن بارانبارینی بە لێزمە و تەرزە دەبێت.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە "پێشبینى دەکرێت ئەو ناوچانەى بارانبارینى بە لێزمەى هەبێت بۆ سبەى بریتین لە (حاجى ئۆمەران، رواندز، سۆران، بارزان، مێرگەسۆر، شەقڵاوە و هەندێ ناوچەى دەوروبەرى - ئامێدى ئاکرێ، سەرسەنگ - رانیە و چوارقوڕنە و ناوچەکانى دەوروبەرى) جگە لە بارانبارین سبەى پێشبینى بارینى تەرزە دەکرێت، بە تایبەتى لەو ناوچانەى ئاماژەمان پێکردووە. کاریگەرى ئەم شەپۆلە چالاکە سبەى ئێوارە کۆتاىی دێت، بەڵام بارانبارین بە شێوەى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052