وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری توشبون به‌ كۆرۆنای ڕاگه‌یاند

02.04.2020
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دوا ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە سەرانسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.
بەگوێرەی دوا ئامار، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 34 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەم شێوەیەی خوارەوە تۆماركران:
- بەسرە: 9 حاڵەت
نەجەف: 1 حاڵەت
كەربەلا: 4 حاڵەت
واست: 1 حاڵەت
موسەننا: 1 حاڵەت
بابل: 2 حاڵەت
دیوانییە: 2 حاڵەت
هەولێر: 6 حاڵەت
سلێمانی: 5 حاڵەت
دهۆك: 3 حاڵەت
هەروەها مردنی دوو كەسی لە ناوچەی روسافەی بەغدا و پاریزگای دیوانییە بەهۆی ئەو پەتایەی راگەیاند.
ئاماژەی بەوەشدا، 12 كەس لە سەرانسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە، بە شێوەیەك: حاڵەتێك لە سلێمانی، 2 حاڵەت لە هەولێر و 9 حاڵەتیش لە نەجەف.
سەبارەت بە ئاماری گشتیش رایگەیاند، كۆی تووشبووان ژمارەیان بۆ 728 حاڵەت بەرز بووەتەوە و مردووانیش ژمارەیان بوو بە 52 كەس، لەكاتێكدا تا ئێستا 182 كەس بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.

زۆرترین خوێندراو