كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

02.04.2020
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

ەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌ریم ئەمڕۆ پێتج شه‌ممه‌ 2ی نیسان ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 21  و سلێمانی 20 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە بارەی كەش وھەوای سبەی هه‌ینی 3ی نیسان كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور بێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.


زۆرترین خوێندراو