چه‌ندین زانیاریى سه‌رنجڕاکێش سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا

03.04.2020
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى: والى عه‌لی

تائێستا 45 که‌س سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکایان کردووه‌. یه‌که‌میان جۆرج واشنتنه‌و تازه‌ترینیشیان دۆناڵد تره‌مپه‌ که‌ ئێستادا له‌حوکمدایه‌. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ندین زانیاریى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌و که‌سایه‌تییانه‌:

1- پاش سه‌رکه‌وتن له‌جه‌نگى شیلۆهـ، هاوڵاتیانى ئه‌مه‌ریکا وه‌ک سوپاس و پێزانین، زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار قوتووه‌ جگه‌ره‌یان بۆ یولیسیس گرانت نارد که‌ یه‌کێکه‌ له‌سه‌رۆکه‌ ئیشقۆڕه‌کانى ئه‌مه‌ریکا. دواجار ئه‌م براده‌ره‌ له‌ساڵى 1885 به‌ شێرپه‌نجه‌ى قوڕگ عومرى درێژى بۆ تۆ جێهێشت.

2- ئا‌ندرو جاکسۆن که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌سه‌رۆکه‌ ئیشقۆڕه‌کانى ئه‌مه‌ریکا،  له‌سه‌د شه‌ڕدا تێوه‌گلاوه‌ که‌ تێدا چه‌کى جیاواز به‌کارهێنراوه‌. له‌ساڵى 1806 گوللـه‌یه‌ک نراوه‌ به‌ سنگییه‌وه‌. له‌ 1813ش به‌هۆى شه‌ڕێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سیناتۆرێکى ویلایه‌تى میزۆرى له‌باڕێکدا، گوللـه‌یه‌ک به‌ر قۆڵى که‌وتووه‌. ئینجاکونێ سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ زۆربه‌ى ئه‌و سه‌د شه‌ڕه‌ى ئه‌م براده‌ره‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌فى ژنه‌که‌ى بووه‌.

3- جۆن ئێف کێنێدى که‌ یه‌کێکه‌ له‌و چوار سه‌رۆکه‌ى ئه‌مه‌ریکا که‌ به‌ تیرۆرکردن عومرى درێژیان بۆ تۆ جێهێشتووه‌، له‌کاتى تیرۆرکردنیدا پشتى ناساغ بوو، بۆیه‌ به‌رگێکى پزیشکى له‌پشتى کردبوو، ئه‌و ئیشقۆڕه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگه‌ پزیشکییه‌ى له‌پشت نه‌بوایه‌ ره‌نگه‌ به‌و جوانه‌مه‌رگییه‌ عومرى درێژى بۆ تۆ جێنه‌هێشتایه‌. بۆ؟ چونکێکوم یه‌که‌م ته‌قه‌ى بکوژه‌که‌ى به‌ر شان و سنگى که‌وت به‌ڵام به‌رگه‌که‌ رێگرى کردو نه‌که‌وت به‌ده‌مدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگه‌ى له‌به‌ر نه‌بوایه‌، ئه‌وا ده‌که‌وت به‌ پێشه‌وه‌داو ره‌نگه‌ بریندار ببوایه‌ به‌ڵام نه‌مردایه‌، به‌ڵام به‌هۆى به‌رگه‌که‌وه‌ نه‌که‌وت به‌ده‌مدا بۆیه‌ بکوژه‌که‌ که‌وکوژى دانه‌یه‌کى ترى تێگرت و ئه‌مجاره‌یان ناى به‌ ته‌پڵى سه‌رییه‌وه‌.

4- له‌و 44 سه‌رۆکه‌ى تائێستا بونه‌ته‌ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکاو له‌پۆسته‌کانیاندا نه‌ماون، 31یان خزمه‌تى سه‌ربازییان کردووه‌.

5- دایک و باوکى باراک ئۆباما له‌ژیاندا نه‌ماون. له‌ساڵى 1995 دایکى به‌هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌وه‌ کۆچى دوایى کردووه‌. باوکیشى له‌ 1982 به‌هۆى روداوى هاتوچۆوه‌ گیانى سپاردووه‌.

6- تێدى روزڤڵت، زۆرجار ته‌نها له‌نانى به‌یانیدا نزیکه‌ى 12 هێلکه‌ى خواردووه‌.

ئه‌ندرۆ جۆنسن که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌سه‌رۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌رده‌مى هه‌رزه‌کاریدا له‌گه‌ڵ براکه‌یدا وه‌ک خزمه‌تکار فرۆشراوه‌ به‌ به‌رگدرویه‌ک، به‌ڵام دوو ساڵ دواتر هه‌ڵاتووه‌.

7- کاتێک کچێکى گه‌نج بانگهێشتکرا بۆ بینینى کاڵڤن کولیج که‌ یه‌کێکه‌ له‌سه‌رۆکه‌ ئیشقۆڕه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، که‌سێک گره‌وى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کچه‌که‌دا کرد که‌ مه‌حاڵه‌ سه‌رۆک له‌میانه‌ى ئه‌و دیداره‌دا به‌ زیاتر له‌دوو وشه‌ وه‌ڵامى کچه‌که‌ بداته‌وه‌. کاتێک کچه‌که‌ چووه‌لاى و گره‌وه‌که‌ى به‌ سه‌رۆک وت، سه‌رۆک له‌وه‌ڵامدا وتی: "تۆ دۆڕاندت". واته‌ قسه‌ى کابرا راست بوو.

8- داهێنه‌رى کورسیى سوڕاو واته‌ ده‌وار تۆماس جێفریسنه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌سه‌رۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکاو کاتێک به‌یاننامه‌ى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌شى نوسیوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه‌ دانیشتووه‌.

9- جه‌یمس مۆنرۆى که‌ پێنجه‌م سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بووه‌، کۆتا سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ وێنه‌ى نیه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م براده‌ره‌ له‌ساڵى 1831 واته‌ پێنج ساڵ پاش داهێنانى وێنه‌ى فۆتۆگرافى کۆچى دوایى کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ ئه‌و ته‌کنۆلۆجیایه‌ بڵاونه‌بوبووه‌وه‌. له‌م براده‌ره‌ به‌دواوه‌، هه‌موو سه‌رۆکه‌کانى تر وێنه‌یان هه‌یه‌.

10- جۆن کوینسى ئاده‌مز که‌ شه‌شه‌م سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکایه‌، هه‌ر له‌ته‌مه‌نى 12 ساڵییه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کى رۆژانه‌ یادگارییه‌کانى نوسیوه‌. کاتێک عومرى درێژى بۆ تۆ جێهێشت کۆى یادگارییه‌ نوسراوه‌کانى گه‌یشتبووه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار لاپه‌ڕه‌ له‌دوو توێى 51 به‌رگدا. دایکى کوێر بێ یاخوا ئه‌م براده‌ره‌ یه‌کێک له‌و شتانه‌ى له‌یادگارییه‌کانیدا نوسیویه‌تى ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ به‌درێژایى زۆربه‌ى ژیانی، خه‌مۆکى له‌گه‌ڵدا بووه‌.

11- زه‌کارى تایله‌ر 12هه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکایه‌و ته‌نها 16 مانگ سه‌رۆک بووه‌. پاش 141 ساڵ له‌کۆچى دوایی، ته‌رمه‌که‌ى ده‌رهێنرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابن که‌ هۆکارى مردنه‌که‌ى ژه‌هراویکردن نه‌بووه‌. لێکۆڵه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ ئاستى زه‌رنیج له‌جه‌سته‌یدا ئاسایى بووه‌و هۆکارى مردنه‌که‌شى نه‌خۆشى کۆلێرا بووه‌ که‌ به‌هۆى خواردنى شیر له‌ڕۆژێکى گه‌رمدا، توشى بووه‌.

12- هه‌ندێک له‌زانایان له‌و بڕوایه‌دان که‌ ره‌نگه‌ جه‌یمس بوکانان که‌ 15هه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بووه‌، هاوڕه‌گه‌زباز بوبێت. ئه‌م براده‌ره‌ ته‌نها سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکایه‌ که‌ هه‌رگیز هاوسه‌رگیرى نه‌کردووه‌، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک له‌گه‌ڵ ولیه‌م روفس کینگ، ژیاوه‌ که‌ پیاو بووه‌و سیناتۆر بووه‌ له‌سه‌ر ویلایه‌تى ئه‌لاباما.

سه‌باره‌ت به‌ هاوڕه‌گه‌زبازییه‌که‌ى دڵنیانیم به‌ڵام خوا پێم نه‌گرێ، زاهیره‌ن سه‌روکه‌للــه‌ قه‌وییه‌که‌ى باش ناڵێت!!!

13- تێدى روزڤڵت که‌ 26هه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکایه‌، یاریزانێکى توندى یارى بۆکسینگ بووه‌. له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا، به‌دیاریکراوى له‌ساڵى 1905، پاش ئه‌وه‌ى یارییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێکى گه‌نجى سوپادا ده‌کات، چاوى چه‌پى کوێرده‌بێت.