ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
هه‌ردوو ڕێكخراوی (بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان ) و (لاوانى کوردستان) به‌بۆنه‌ى (37)هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه له ڕێکخراوى (لاوانى کوردستان) و ڕێکخراوى (بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان) درێژه‌پێده‌رى هه‌مان ڕێبازى پڕ سه‌روه‌ریی ڕێکخراوى (یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسیالیستى کوردستان)ین و له پێناو خواست و داوا ڕه‌واکانتان دا تێده‌کۆشین".
ده‌قی به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى ڕێکخراوه‌کانى (بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان ) و (لاوانى کوردستان)به‌بۆنه‌ى (37)هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیانه‌وه:
- خوێندکارانى هه‌ڵگرى مه‌شخه‌ڵى زانست .
- لاوانى هێژا و هیواى دواڕۆژى گه‌له‌که‌مان.
له کاتێکدا که میلله‌ته‌که‌مان له به‌رگرییه‌کى سه‌رسه‌ختانه‌دا بوو له پێناو مانه‌وه دا ، به‌رامبه‌ر به دوژمنانێک که سڕینه‌وه‌ى ئه‌م گه‌له‌یان به ئامانج گرتبوو . ئه‌و کاته‌ى نه‌یارانمان له پێناو کوشتن و بڕین و خاپورکردنى ئاوه‌دانى و سڕینه‌وه‌ى شوناسی میلله‌ته‌که‌مان دا ته‌واوى هێزیان خستبۆ کار ، له به‌رامبه‌ری دا ڕۆڵه‌کانى کورد ئه‌رکى پاراستنى گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌یان گرتبۆ ئه‌ستۆ. له‌و ده‌مه‌دا پێویست بوو ته‌واوى ڕۆڵه‌کانى گه‌ل به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانه‌وه به‌شدارى کاراى ئه‌م خه‌باته بکه‌ن . هه‌ر ئه‌م پێویستیه بوو که بوبه هه‌وێنى دامه‌زراندنى ڕێکخراوى (یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسیالیستى کوردستان) له به‌روارى (4/4/1983) دا له‌سه‌رده‌ستى چه‌ند خوێندکار و لاوێکى خوێنگه‌رمى ئه‌م نیشتیمانه ، له بنارى قه‌ندیل.
دامه‌زراندنى ئه‌م ڕێکخراوه له پێناو ڕێکخستن و ئاراسته‌کردنى هه‌رچى زیاترى ڕۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان بوو بۆ به‌شدارى کردن له خه‌باتى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یی , که‌پێویستییه‌کى ئه‌و ڕۆژگاره بوو.
به‌درێژایی ئه‌و قۆناغه، ڕێکخراوى (یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسیالیستى کوردستان) سه‌کۆیه‌ک بوو بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ى بیرى نه‌ته‌وایه‌تى و هۆشیار کردنه‌وه‌ى ڕۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان و پێگه‌یاندنى سه‌دان سه‌رکرده و کادیرى گیان له‌سه‌ر ده‌ست و ماندوونه‌ناس له پێناو هه‌ڵهاتنى خۆرى ئازادى دا.
ڕێکخراوى (یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسیالیستى کوردستان) توانى له ئاڵۆزترین کاتدا هێز و تواناکانى لاوان و خوێندکاران کۆبکاته‌وه و به چه‌کى کاریگه‌رى مه‌عریفى و هزرى نیشتیمان په‌روه‌رى ئه‌ندامه‌کانى په‌روه‌رده بکات. شه‌هید بوونى یه‌که‌م سکرتێرى ڕێکخراویش ( مامۆستا صلاح) به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرى گیانفیدایی و دڵسۆزى و نیشتیمان په‌روه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌و ڕێکخراوه ئازیزه‌یه.
لاوان و خوێندكارانی ئازیز
ئێمه له ڕێکخراوى (لاوانى کوردستان) و ڕێکخراوى (بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان) درێژه‌پێده‌رى هه‌مان ڕێبازى پڕ سه‌روه‌ریی ڕێکخراوى (یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسیالیستى کوردستان)ین و له پێناو خواست و داوا ڕه‌واکانتان دا تێده‌کۆشین.
ئامانجمان
سه‌ربارى خه‌باتى پیشه‌ییمان ، په‌رۆشیمانه بۆ پێشکه‌وتنى ئاستى په‌روه‌رده و فێرکردن و له خه‌مى په‌روه‌رده‌یه‌کى دروست و پێگه‌یاندنى تاکى سودبه‌خش وپێگه‌یاندنى لاوى هۆشیار و خاوه‌ن که‌سایه‌تى سه‌نگین و داهێنه‌رین بۆ کۆمه‌ڵگا .یه‌کێک له ئامانجه‌کانمان گه‌شه‌پێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن و په‌روه‌رده یه له کوردستاندا به میکانیزمى نوێ و سه‌رده‌مییانه . به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه که چۆن له ویستگه‌کانى ڕابردوى خه‌باتدا کارى جدى و پرۆژه‌ى هه‌مه‌لایه‌نمان هه‌بووه بۆ قوتابیان و لاوانى گه‌له‌که‌مان ،له داهاتویش دا به‌دید و ڕوئیایه‌کى هاوچه‌رخه‌وه درێژه به خه‌باتى پیشه‌یی خۆمان ده‌ده‌ین
خوێندکاران و لاوانى هێژا
له ئێستادا له ھه‌مووکات زیاتر ، میلله‌ته‌که‌مان پێویستى به زانست و ڕ‌ۆشنبیرى و ھێز و بازوى ئێوه‌یه . ده‌بێت به ئه‌رکى سه‌رشانى خۆتان ھه‌ڵبسن و ڕۆڵى گرنگ بگێڕن له به دیموکراتى کردنى کۆمه‌ڵگا و بنیاتنانى داھاتوویه‌کى گه‌شاوه‌تر و شایسته بۆ خۆتان و نه‌ته‌وه‌که‌تان.
له کاتێکیشدا که ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه ، هاوکاته له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تایه‌کى کوشنده‌ى جیهانیى ڤایرۆسى (کۆڤید 19) . بۆیه داواکارین له هه‌موولایِه‌ک و به‌تایبه‌ت دوو توێژى لاوان و خوێندکاران که ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان به‌هه‌ند وه‌ربگرن تاوه‌کو گه‌له‌که‌مان له‌م نه‌هامه‌تیه پارێزراو بێت.
به‌رز و شکۆدار بێت (37)هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى
(ڕێکخراوى لاوانى کوردستان) و (ڕێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان)
مه‌کته‌بى سکرتاریه‌تى
ڕێکخراوى ( لاوانى کوردستان)
مه‌کته‌بى سکرتاریه‌تى
ڕێکخراوى( بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان)
4/4/2020
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052