رێکاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا بووه‌مایه‌ى ده‌ستخۆشى و ستایشى وڵاتان ورێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان

03.04.2020
جەماوەر نیوز
رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ڵێت رێکاره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا نموونه‌یى و جێگاى ستایشى رێکخراو و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانن.

د. دیندار زێبارى رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ده‌ستنیشان کردنى چه‌ند حاڵه‌تێک له‌ هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ وڵاتى چین و دواتر بۆ چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بابه‌ته‌که‌ى به‌ هه‌ند وه‌رگرت و له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گرنگییه‌کى زۆرى پێدرا، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێکى نه‌خۆشییه‌کى له‌ وڵاتى ئێرانى تۆمار کران، وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاوى یه‌که‌م به‌ فه‌رمانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بودجه‌یه‌کى کراوه‌ بۆ رووبه‌ڕبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ته‌رخان کرد و له‌ رۆژى 26-2-2020 ده‌وامى قوتابخانه‌کانى بۆ ماوه‌ى مانگێک داخست، دواتر ده‌وامى زانکۆ و په‌یمانگاکانى له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم داخست و کاتژمێره‌کانى ده‌وامى ئاسایى فه‌رمانبه‌رانى که‌م کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها رایى کردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیانى له‌ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ک راگرت که‌ ئه‌گه‌رى قه‌ره‌باڵغى و به‌رکه‌وتنى هاووڵاتیانى تێدا زۆره‌.

 
رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زیاتر وتی: ئه‌م رێکارانه‌ى که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان گیرانه‌ به‌ر مایه‌ى ده‌ستخۆشى و ستایشى رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و وڵاتان بوو، چونکه‌ هه‌ر زوو حکومه‌تى هه‌رێم له‌ فڕۆکه‌خانه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان رێوشوێنى توند ئه‌نجامدران بۆ پشکنینى ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌ روویان له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد له‌وانه‌ که‌ره‌نتینه‌ کردنى دوو هه‌زار که‌س که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ، هه‌روه‌ها ده‌ستکرا به‌ رێوشوێنى یاسایى و گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ گومان ده‌کرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى خاڵه‌ سنوورییه‌ فه‌رمییه‌کانه‌وه‌ هاتبنه‌وه‌ هه‌رێمى هه‌رێم و پشکنینیان ئه‌نجام نه‌دابێت بۆ ئه‌وه‌ى که‌ره‌نتینه‌ نه‌کرێن. به‌گشتى رێکاره‌کان دلخۆشکه‌رن و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن ئه‌و قۆناغه‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویى و که‌مترین زیان تێده‌په‌ڕێنین.


له‌ باره‌ى هاوکارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى بۆ هه‌رێمى کوردستان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، دیندار زێبارى رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌کى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ ھه‌رێمى کوردستان پێکهات به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکومه‌ت، ئه‌م لیژنه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌نجامدانى کاره‌کانى بۆ رێگه‌ گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ یارمه‌تیدانى هه‌رێم، له‌م رووه‌وه‌ حکومه‌تى چین له‌ رێگاى کونسوڵخانه‌ى گشتیى له‌ هه‌ولێر یارمه‌تى پێشکه‌ش به‌ هه‌رێم کردووه‌ که‌ پێکدێت له‌ که‌ره‌سته‌ى و که‌لوپه‌لى پزیشکى پێویست به‌تایبه‌تى کیتى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌روه‌ها تیمێکى پزیشکى چینیش سه‌ردانى هه‌رێمى کرد بۆ ڕاوێژکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى ئێستاى هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ چاویان به‌ تووشبووانى نه‌خۆشییه‌که‌ بکه‌وێت له‌ هه‌رێم، له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ چه‌ند کۆمپانیایه‌کى چینى بڕیاریان داوه‌  چه‌ند ئامێرێکى پزیشکى پێویست بۆ هه‌رێم دابین بکه‌ن.


رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ى هاووڵاتیان و قوتابیانى کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم وتی: له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ژێر راسپارده‌ى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ گیریان خوارد بوو، نزیکه‌ى ١٠٠ هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌ وڵاتى هیند گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان. که‌  بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى و کارى بازرگانى سه‌ردانى وڵاتى هیندیان کردبوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کى زۆر قوتابى هه‌رێم له‌ قوبرسه‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ و دواى گه‌یشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه‌ رێکاره‌کانى پشکنین و که‌ره‌نتینیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى راگیراوان و حوکمدراوان له‌و ره‌وشه‌ى ئێستادا رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وتی: وه‌ک پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپه‌کانى مافى مرۆڤ و پاراستنى راگیراوان و سزادراون له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌که‌، حکومه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه‌ بۆ دیراسه‌تکردنى بارودۆخیان به‌ مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى میکانیزمێک بۆ ئازادکردنى ژماره‌یه‌ک له‌ حوکمدراوان و راگیراوان، به‌پێى ده‌ره‌نجامى کاره‌کانى لیژنه‌که‌ بڕیارى تایبه‌ت به‌ دۆخى ئه‌وانه‌ ده‌درێت، چونکه‌ ده‌توانرێ کارێکى یاسایى بۆ ئازاد کردنى به‌شێک له‌و زیندانیانه‌ش ده‌ربچێ که‌ حوکمه‌کانیان که‌مى ماوه‌ وه‌ک کارکردن به‌ ئازادبوونى به‌مه‌رج تاکو له‌م کاته‌دا ئه‌وانه‌ى ده‌گونجێ بگه‌ڕێنه&zw

زۆرترین خوێندراو