كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

04.04.2020
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش و ھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 4ی نیسان  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور دەبێ و ھەندێكجار دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاكان.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی یه‌ك شه‌ممه‌ 5ی نیسان كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.


زۆرترین خوێندراو