ته‌ندروستى هه‌ولێر داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌کات که‌سه‌ردانى پرسه‌ى گه‌ڕه‌کى کارێزان کردووه‌ به‌ زووترین کات سه‌ردانى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى کۆرۆنا بکه‌ن

05.04.2020
جەماوەر نیوز
وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌بانگه‌وازێکدا داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌کات که‌ سه‌ردانى پرسه‌ى خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاگمه‌ رحمان حسین) له‌گه‌ڕه‌کى کارێزان له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى 21ى 3ى 2020 یان کردووه‌ به‌ زووترین کات سه‌ردانى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى کۆرۆنا بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون له‌ته‌ندروستیان و ئه‌نجامدانى پشکنین .

ده‌قى بانگه‌وازه‌که‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر :

داوا له‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌که‌ین که‌ سه‌ردانى پرسه‌ى خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاگمه‌ رحمان حسین) له‌گه‌ڕه‌کى کارێزان له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى ۲۱ى ۳ى ۲٠۲٠ یان کردووه‌ به‌ زووترین کات سه‌ردانى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى کۆڕۆنا(فریاکه‌وتنى ناوند) یاخود په‌یوه‌ندى به‌تیمه‌کانى فریاگوزارى ۱۲۲ بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون به‌ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى تایبه‌ت بۆ په‌تاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.

له‌په‌راوێزى ڕێنماییه‌کانى خۆپارێزى له‌په‌تاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا، به‌روارى ۲ى ۳ى ۲٠۲٠ لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و ژوورى ئۆپه‌ڕاسیۆن بڕیاریدا به‌ڕاگرتنى ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى به‌ریکه‌وتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ڕێنماییه‌کان دوو بنه‌ماڵه‌ى شارى هه‌ولێر هه‌ڵسان به‌دانانى ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ له‌گه‌ڕه‌کى کارێزانى شارى هه‌ولێر له‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ى ۲۱ى ۳ى ۲٠۲٠ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى ۳۲ که‌س تووشى ئه‌م ڤایرۆسه‌ ببن، تاوه‌کو ئه‌مڕۆ ٥ى ۳ى ۲٠۲٠ که‌ده‌کاته‌ ڕێژه‌ى نزیکه‌ى ٪۳٥ى کۆى تووشبووانى شارى هه‌ولێر، له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان بڕیارماندا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ڕووبه‌ڕووبوونه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا له‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ڕێگاى داواکارى گشتى ڕێککارى یاساى له‌به‌رمبه‌ر هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ى ئاماژه‌پێکراو ده‌گرینه‌به‌ر.

داوا له‌هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ویست ده‌که‌ین پابه‌ندى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان بن.


زۆرترین خوێندراو