له‌ هه‌ولێر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا پلانی "C"ی ڕاگەیه‌نرا

05.04.2020
جەماوەر نیوز
لە راگەیەندراوێكدا سەنتەری هەماهەنگی فریاكەتنی هەولێر جێبەجێكردنی پلانی "C"ی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە ئەنجامی پابەندنەبونی هاووڵاتیان ئەمڕۆ پلانی  "C" جێ بەجێ کرا، کە نەخۆشخانەی رزگاری بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکرا".
داواش لە هاووڵاتیان دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن.

زۆرترین خوێندراو