ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەکی 94ی باداوە.
ئاشکراشکراوە، هەر پێنج تووشبووەکە بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکران، کە خێزانێکی دایک و باوک تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاینەوە و لەکەڕەنتین دابوون.
بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 288 کەس بەرزبووەوە و هه‌روه‌ها 105 توسبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه و3 كه‌سیش به هۆی گرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052