له‌ هه‌رێم 119 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌

08.04.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (8ی نیسان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (43)ی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەشتە (309) تووشبوو،  لەناویاندا (3) مردن هەیە و (119) نەخۆش چاکبووەتەوە.
ڕاگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (43) 
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6763) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1649) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (765) لە هەولێر، (78) لە سلێمانی، (719) لە دهۆك، (48) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە راپەرین، (8) کۆیە و (5114) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (306) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1607) پشکنین ئەنجام دراوە، (1359) هەولێر، (142) سلێمانی، (106) دهۆك.
ئه‌نجام (21) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
* پارێزگای هەولێر (20) پۆزەتیڤ، (11) ئافرەت تەمەنیان (70)، (68)، (65)، (51)، (50)، (49)، (44)، (32)، (25)، (24)، (13) ساڵ و (5) پیاو تەمەنیان (60)، (35)، (32)، (25)، (24) ساڵ، (4) منداڵ تەمەنیان (10)، (6)، (6)، (2) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی (سەیداوە، رۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
* پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، کچێکی تەمەن (13) ساڵ کە یەکیان لە ناحیەی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (309) تووشبوو،  لەناویاندا (3) مردن هەیە و (119) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکییەکی گەورەداین، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122). 
 وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
8ی نیسانی2020

زۆرترین خوێندراو