به‌که‌مکردنه‌وه‌ى 10 ملیۆن به‌رمیل له‌لایه‌ن ئۆپیکه‌وه‌ بازاڕه‌کان هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه‌

09.04.2020
جەماوەر نیوز
 ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوبکردۆته‌وه‌ که‌ کۆمپانیاى رێنیسانس کاپیته‌ڵ له‌ دره‌نگانێکى دوێنى چوارشه‌ممه‌ دواى داواکه‌ى کۆمپانیاى زه‌به‌لاحى روسى بۆ وزه‌ رایگه‌یاندووه‌ که‌ رۆسنه‌فت پێیوایه‌ که‌مکردنه‌وه‌ى 10 ملیۆن له‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو له‌ رۆژێکدا له‌لایه‌ن رێکخراوى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته‌وه‌ به‌س ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگکردنه‌وه‌ى بازاڕه‌کانى نه‌وت.

کۆمپانیانى نه‌وتى رۆسنه‌فت ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامى داواکه‌ى رۆیته‌رزى بۆ ئاماژه‌دانى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌دایه‌وه‌.

کۆمپانیان رێنیسانس کاپیته‌ڵ گوتى ؛ رۆسنه‌فت بڕوایوایه‌ که‌مبوونه‌وه‌ى خواستى جیهانى بۆ نه‌وت له‌م مانگه‌دا ده‌گاته‌ نزمترین ئاستى و له‌ مانگى داهاتوودا ده‌ست به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌. کۆمپانیا روسى پێشبینى ده‌کات داواکارى جیهان بۆ نه‌وت له‌م ساڵدا بگاته‌ 5 بۆ 7 ملیۆن نه‌وت به‌رمیل له‌ یه‌ک رۆژدا که‌ له‌ساڵى پار که‌متره‌.

کۆمپانیان رێنیسانس کاپیته‌ڵ گوتیشیره‌نگه‌ رۆسنه‌فتخه‌رجه‌یه‌کانى ساڵانه‌ى بۆ خوار 700 ملیار رۆبڵ که‌مبکاته‌وه‌ که‌ یه‌کسانه‌ به‌ 9.3 ملیار دۆلار و دواین مه‌زه‌نده‌ى کۆمپانیاکه‌ 850 بۆ یه‌ک ترلیۆن رۆبڵه‌ بۆ یارمه‌تیدانى هه‌بوونى نه‌ختینه‌.







ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو