ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور له راگه‌یه‌نراوێكدا مه‌رجی كردنه‌وه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی بڵاوكرده‌وه له هه‌ریه‌كه له بازاڕه‌كانی سیروانیهكان و ههڵهبجهیهكان و ناحیه‌ی وارماوا.
ده‌قی ڕێنمای كردنه‌وه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان له قه‌زای شاره‌زوور:
1- رێگه به‌و سه‌رتاشخانه ده‌درێت كه له لايه ن ليژنه هاوبه شه کانی قایمقامیه ت وناحیه وه به پیی خشته یه ک دیاری ده کریت روژانه ۱۰ سه رتاشخانه بو ناحیه ی وارماوا و (۱۰) سه رتاشخانه له بازاری هه له بجه ییه کان و(۱۰) وسه رتاشخانه له بازاری سیروانیه کان .
2- پێویسته ئه‌و سهرتاشخانانهی ده‌كرێنه‌وه پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و سه‌دریه بن.
3- رۆژانه سێ‌جار (به‌یانیان كاتی كردنه‌وه، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن) دوكانه‌كه‌ی به مادده‌ی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) خاوێن بكرێته‌وه.
4- رێگری له دانیشتن و كۆبونه‌وه بگیرێت لهدوكانهكاندا، لهسهرتاشخانهیهكدا یه‌ك كورسی دابنرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ری چاكده‌كرێت و كورسی دانیشتن ومیوانداری دانه‌نرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێت.
5- پێویسته گوێزانی سه‌فه‌ری به‌كاربهێنرێت، شفره (كافرمان) و په‌ت و پاكردنه‌وه‌ی ده‌موچاو (مه‌ساج) رێگه‌پێنه‌دراوه.
6- هاوڵاتی به‌پێی ئه‌وكاته‌ی سه‌رتاشخانه‌كه كاتی بۆ داده‌نێت سه‌ردانی بكات، واته كاته‌كان دیاریكراوبن.
7- پێوسته هاوڵاتی به ده‌ستكێش و ده‌مامكه‌وه بچنه سه‌رتاشخانه‌كان.
8- كاتی كاركردن له سه‌رتاشخانه‌كاندا (۱۰)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
9- ته‌نها رێگه به به‌كارهێنانی خاولی سه‌فه‌ری ده‌درێت.
10- پێویسته به هه‌مان نرخی پێش‌و كاربكه‌ن و نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتی گران نه‌كه‌ن.
11- پێویسته پاش هه‌ر سهرچاككردنێك، ئامێر و پێداویستی به‌كارهێنراو به ماده‌ی كحول پاكژ بكرێته‌وه.
12- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی شاره زوور
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052