سبه‌ی له‌ قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك شوێنكار ده‌كرێته‌وه‌

19.04.2020
جەماوەر نیوز
سبه‌ی به‌بڕیاری ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك شوێنكار ده‌كرێنه‌وه‌.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌كانی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتیان پارێزراوبن له‌ كۆرۆنا و خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ڕۆژانه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ شوێنكاره‌كان كراونه‌ته‌وه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور و سبه‌یش هه‌ریه‌كه‌ له‌ نۆرێنگه‌ی ددان و دوكانی سارده‌مه‌نییه‌كان و زه‌ره‌نگه‌ره‌كان و غسل و دوكانی شوشه‌وات و پێداویستی ناوماڵ و سه‌رتاشخانه‌كان به‌بێ ته‌نه‌وب له‌ ژێر ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كرێنه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو