محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێك ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات

09.05.2020
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد له‌ په‌یامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هاتووه‌ " هیوادارین بەڕێزتان وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە ژێر کاریگەری تاییفی ناوخۆدا نەبیت، بەڵکو سەرۆک وەزیرانی عێراق بیت بەبێ جیاوازی و چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد و مافە ڕەوا دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەیت کە لە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دا باجێکی زۆری عێراق بونی داوە، ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنی ٤٥٠٠ گوندی کوردستان و ووڵاتێکی وێران و سوتاو مان لە دوای سەدام بۆ بەجێما".

ده‌قی په‌یامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ مسته‌فا كازمی:
بۆ بەڕێز مصطفی کاظمی
سڵاو ڕێز..
پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەت لێ ئەکەین، بەبۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆک وەزیرانی نوێ ی
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
هەرچەندە لە هەلومەرجێکی هەستیاردا، کە عێراق بە گیرو گرفتێکی ئابوری و قەیرانی دارایی و ناعەدالەتی و نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی و کۆرۆناو هەل و مەرجی دوای کۆرۆنا و باش ئیدارە نەکردی ووڵات ئەرکێکی قورس لەسەر شانتان ئەبێت، چونکە عێراقی دوای سەدام عێراقێکی جودایە و بە خوێن و فرمێسک و زندە بەچال و ماڵوێرانی بەدەست هاتووە.
هیوادارین بەڕێزتان وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە ژێر کاریگەری تاییفی ناوخۆدا نەبیت، بەڵکو سەرۆک وەزیرانی عێراق بیت بەبێ جیاوازی و چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد و مافە ڕەوا دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەیت کە لە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دا باجێکی زۆری عێراق بونی داوە، ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنی ٤٥٠٠ گوندی کوردستان و ووڵاتێکی وێران و سوتاو مان لە دوای سەدام بۆ بەجێما.
بۆیە هیوادارم بەڕێزتان بەشێک لە برینە قوڵەکانی خەڵکی کوردستان ساڕێژ بکەن، تاوەکوو هەست بکات لە چوارچێوەی عێراق دایە. هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم
محەمەد حاجی مەحموود
هەڵەبجە / گوڵەخانە


زۆرترین خوێندراو