له‌ خورماتوو داعش جوتیارێک ده‌ڕفێنن

11.05.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
شه‌وى ڕابردوو جوتیارێکى دانیشتووى گوندێکى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ ڕفێنرا.
چه‌کدارانى داعش له‌ گوندى لوقومى سه‌ر به‌ شاره‌دێى سلێمان بێگى باشورى شارۆچکه‌ى خورماتوو هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر کێڵگه‌یه‌کى به‌روبومى گه‌نم و جوتیارێکى ئه‌و گونده‌یان به‌ ناوى ئه‌رکان حه‌مودى خزه‌یریان ڕفاند.
هه‌روه‌ها چه‌کدارانى داعش له‌ نزیک فڕوکه‌خانه‌ى سدیق له‌ خۆرئاواى شارۆچکه‌که‌ هه‌وڵى چاندنى بۆمبى چێنراویان داوه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێکراوه‌و هه‌ڵهاتوون به‌بێ ئه‌وه‌ى بۆمبه‌که‌ دابنه‌ن.

زۆرترین خوێندراو