شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

13.05.2020
جەماوەر نیوز
ئێوارەی ڕۆژی چارشەممە ۱۳ی ئایار له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بە ئامادەبوونی مەلا لوقمان، نوێنەری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیان له‌ ئاغای ئەسەدی، نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، و شاندی یاوه‌ری كرد.
لەدیدارێکی دۆستانەدا دەستبەکاربوونی مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و کابینە نوێیەکەی خرایە بەر باس و هیوایان خواست پێکهاتەی زۆرینە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوان و هەماهەنگی تەواو بکەن بەمەبەستی سەرخستنی بەرنامەی کابینە نوێیەکەی مسته‌فا كازمی و کۆتایپێهێنان بە قەیرانی دارایی و بەتایبەت مەسەلەی مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێم و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کوردستان لە به‌غدا.
لەلایەکی دیكه‌وه‌ باس لە نەخۆشی کۆرۆنا و هەلومەرجەکانی دوای کۆرۆنا و هێنانە خوارەوەی ئابووری وڵاتانی خاوەن نەوت و ئەو نەخۆشییە گشتگیرە کە ڕووی لە هەموو جیهان کردووە، هەروەها سەر هەڵدانەوەی هێزەکانی داعش لەناوچەکە، قسەو باسی وردی لەسەر کراو بە هەڕەشەیەکی جدی وەسفیان کرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا چه‌خت له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو