ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
شه‌وی ڕابردوو لە گوندی موبارەک سێ کەس چوونەتە سەر ماڵی ھاوڵاتیەك گومانده‌كرێت چه‌كدارانی داعش بن و تەقەیان لە هاوڵاتییه‌كه كردوو و بەسەختی برینداریانکردووە و دوای ئەوەی کەسوکاری بریندارەکە لەچەکدارەکان ھاتوونەتە دەست، چەکدارەکان هەڵاتوون.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه لە کاتی چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە بۆمبێکیان پێدا تەقیوەتەوە و دوو كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
له لایه‌كی تره‌وه كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای مەخمور، ئاگریان لە پوش و پاوانی بناری چیای قەرەچوغ بەردا و بەو هۆیەوە زیاتر لە 600 دۆنم دەغڵ و دانی جوتیارانی كوردی ناوچەكە سوتا و زیاتر لە 2000 دۆنم پوش و پاوەنیش ئاگری تێبەربو.
ئه‌مه له كاتێكدایه جوڵه‌ی چه‌كدارانی داعش زیادی كردووه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان به هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له ناوچه‌كه هه‌یه و ڕۆژانه كرده‌ی نه‌خوازراو ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به گوندنشیانی ئه‌و ناوچانه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052