تەرمی چوار منداڵەکەی داقووق دۆزرانەوە

21.05.2020
جەماوەر نیوز

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی کەرکووک راگەیاند، تەرمی ئەو چوار منداڵە دۆزرانەوە کە کەوتبوونە نێو ئاوێکی داقووق.

نەقیب قەیس عەبدولڕەزاق، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی کەرکووک ڕاگەیاند دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئیدارەی کەرکووک بڕیاری گرتنەوەی ئاوی داقووقیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-05-2020 تەرمی هەر چوار منداڵەکان دۆزرانەوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی کەرکووک دەشڵێت، دوای ئەوەی ئاستی ئاوەکە بە تەواوەتی دابەزی هەر لەنزیک پردەکە تەرمی هەر چوار منداڵەکە بە هاوکاری کەسوکارەکەی دۆزراونەتەوە.
ناوی ئەو چوار خوشک و برایەی لە ئاوەکەدا خنکاون:
عەممار فایەق مۆفەق تەمەنی 10 ساڵ
بەیدا فایەق مۆفەق تەمەن 12 ساڵ
کەڕاڕ فایەق مۆفەق تەمەن حەوت ساڵ 
شەهد فایەق مۆفەق تەمەن هەشت ساڵ
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 20-05-2020 بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک - داقووق، ئۆتۆمبێلێک بە شەش سەرنشینەوە كەوتە نێو ئاوی پرۆژەی داقووقەوە، دایک و باوکیان رزگارییان بوو، بەڵام چوار سەرنشینەکەی دیکە کە دوو خوشک و دوو برابوون لەنێو ئاوەکەدا بێسەروشوێن بوون. دوای گەڕانێکی زۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان لەنێو ئاوەکەدا دۆزرانەوە. 


زۆرترین خوێندراو