ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه په‌یامێكی بڕو كرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه"قەیرانی دارایی و کێشەی بەغداد و لێکترازانی ڕاو بۆچونی کورد‌و لایەنە سیاسیەکان و یەکڕیزی لە هەموو لایەکمان دەخوازێ بۆ باشکردنی باری ژیانی هاوڵاتیانمان".
ده‌قی پەیامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز:
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به بونه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه جوانتریت پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی ئەکەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەکەم.
هیوادارم هه‌مووان ده‌رفه‌تی جه‌ژن بكه‌ینه هۆكاری بته‌وكردنی برایه‌تی و یه‌كێتی ڕیزه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه و كۆسپه‌كان.
لەکاتێکدا جەژنی پیرۆزیی ڕەمەزان دەکەین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەیرانی دارایی جیهانی گرتۆتەوەو کوردستانیش بێ بەش نەبوە لێی، لە ئێستاشدا هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا جێی مەترسیە، پێویستە ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەهەند وەربگرین، لە لایەکی ترەوە قەیرانی دارایی و کێشەی بەغداد و لێکترازانی ڕاو بۆچونی کورد‌و لایەنە سیاسیەکان و یەکڕیزی لە هەموو لایەکمان دەخوازێ بۆ باشکردنی باری ژیانی هاوڵاتیانمان.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز و هه‌موو ڕۆژێكتان جه‌ژن و شادی بێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود
۲٠۲٠/٥/۲۳
گوڵەخانەkpmlm]
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052