ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دیار که‌رکوکى
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 24ی ئایار له شارى که‌رکوک ته‌رمی پۆلیسێک به سه‌ربڕدراوى دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له شارى که‌رکوک هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند ته‌رمى پۆلیسێکى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى فریاکه‌وتنى که‌رکوک به سه‌ربڕدراوى له نێو ئۆتۆمبیله‌که‌ى له جۆرى نیسان ده‌بڵ له گه‌ڕه‌کى عه‌سکه‌رى شارى که‌رکوک دۆزرایه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتى دواى ئاگادارکردنه‌وه‌ى هێزه ناهییه‌کان ده‌ست به‌جێ گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌که‌و ته‌رمى پۆلیسه‌که‌یان بۆ پزیشکى دادوه‌رى کواسته‌وه‌و ده‌ستییان به لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه کردووه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه که ده‌ست جه‌ماوه‌ر نیوز که‌وتوون ئه‌و پۆلیسه بۆ مۆڵه‌تێکى دوو کاتژمێرى له ئه‌رکه‌که‌ى خۆى گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه ودواتر له ماڵه‌وه ده‌رچووه و تاکو ئه‌و کاته‌ى ته‌رمه‌که‌ى دۆزراوه‌ته‌وه هیچ هه‌واڵێکى نه‌بووه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052