ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به كۆتایپێهێنانی ساڵی خوێندنی قۆناغه‌كانی خوێن له 1ی بنه‌ڕتی تا 11ی ئاماده‌یی بڵاو ده‌كاته‌وه .
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ:
چۆنیەتی نمره‌ی بڕیار و په‌ڕینه‌وه.
هەرچەندە سیستەمی ( e-parwarda )
ئۆتۆماتیکی خۆی ئەنجامی دەدات بەڵام بەپێویستم زانی
ئەم یازدە خاڵە بنووسم کە پرسیاری زۆری لەبارەوە دەکرێت.
1- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و
( 40 )نمره‌ی به‌ره‌و سه‌ه‌ره‌وه هەبێت دەردەچێت.
2- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و ( 45 )ی هەبێت ئەوا بەبڕیار دەکرێتە( 50 )و دەردەچێت.
3- ئەگەر قوتابییه‌ك لە سێ بابەت کەوتبێت و
(47 و 48 و 40 )ی هه‌بێت ئەوە( 47 و 48 )
بەبریار دەبنە ( 50 )و ( 40) ەکەش بە پەڕینەوە دەردەچێت.
4- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و (35 )
یان زیاتربێت ئەوا بەبڕیار دەکرێتە ( 40) و
به پەڕینەوە ده‌رده‌چێت .
5- ئەگەر قوتابییه‌ك لە شه‌ش بابەت کەوتبێت
نمرەکانی ( 49 و 49 و 49 و 49 و 49) و ( 40) بێت
ئەوا ( 5 ) نمرە دەدرێتە به ( 49) کان و
( 40)کەش پەڕینەوە دەیگرێتەوە و ده‌رده‌چێت.
6- ئەگەر قوتابییه‌ك لە چوار بابەت کەوتبێت و نمره‌كانی ( 47 و 48 و 49 و 45 ) بێت ئه‌وا نمره‌ی بڕیار ده‌درێته ( 49 و 48 ) كه‌و هه‌ردوو وانه‌ی ( 47 و 45 )كه
ده‌كه‌وێته خولی دووه‌م و تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌داته‌وه.
7- ئەگەر قوتابییه‌ك لە دوو بابەت کەوتبێت و
نمره‌كانی ( 37 و 48 ) بێت ئه‌وه دوو نمره‌ی بریار ده‌چێته سه‌ر ( 48 ) كه‌و ده‌بێته ( 50 ) و ، وه سێ نمره‌ی بریاره‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌چێته سه‌ر ( 37 ) كه‌و ده‌بێته ( 40 ) و به‌په‌رێنه‌وه ده‌رده‌چێت .
8- ئەگەر قوتابییه‌ك لە سێ بابەت کەوتبێت و نمره‌كانی ( 47 و 48 و 49) بێت ئه‌وا یه‌كه‌م جار نمره‌ی بڕیار
ده‌چێته سه‌ر ( 49 ) و ده‌بێته ( 50 ) دواتر نمره‌ی بڕیار ده‌چێته سه‌ر ( 48 ) و ده‌بێته ( 50 )
بابه‌تی ( 47 ) كه‌ش بە پەڕینەوە دەردەچێت .
9- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و ( ۳٤) ی هەبێت ئەوا لە (خولی دووەم) لەمانگی 8
تاقیکردنەوە دەکاته‌وه‌و له (وەرزی یەکەم )
10- ئەگەر قوتابییه‌ك لە دوو بابەت کەوتبێت و نمرەکانی (٤٤ )و (٤٤) بێت ئەوا هەر(دوو) وانەکەی
دەچێتە( خولی دووەم )و( بڕیار )و (پەڕینەوە) نایانگرێتەوە.
11-ئەگەر هه موو وانه كانيش ده رنه چووبێت دەتوانێت لەخولی دووەم تاقیکردنەوەئەنجام بده یته وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052