ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ماجد مەهدی،وەزیری كارەبای عێراق ڕایگه‌یاند عێراق بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا رۆژانە پێویستی بە 70 ملیۆن مەتر سێجا گازە و رۆژانە 40 ملیۆن مەتر سێجا لە ئێرانەوە هاوردە دەكات.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئەم بڕەش نیوەی لە بەسرە دابین دەكرێت و نیوەكەی دیكەش لە ناوچەكانی ناوەڕاست.
وەزیری كارەبای عێراق باسی لەوە کرد، "ئێستا عێراق پێویستی بە هاوردەكردنی گازە تاوەكو وەزارەتی نەوت دەتوانێت قەرەبووی ئەو بڕە بكاتەوە كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێت. ئێستاش پرۆژەیەك بۆ پێشخستنی گاز لەبەردەستە".
ماجد مەهدیهێمای بۆ ئه‌وه كرد "عێراق رۆژانە 40 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەكات كە هەرزانترین سووتەمەنیی بەكارهێنراوە لە جیهاندا و لە چەند ساڵی داهاتووشدا وەزارەتی نەوت دەتوانێت بڕی پێویستی سووتەمەنی دابینبكات".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052