له‌ هه‌ولێر 12 حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نرا

28.05.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی بڵاویكرده‌وه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.

زۆرترین خوێندراو