له‌ سلێمانی ئارایشتگای نیگار داده‌خرێت

31.05.2020
جەماوەر نیوز
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایه‌ك داده‌خات.
شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگای سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، لیژنه‌كه‌ ئارایشتگای نیگار له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی به‌هۆی هه‌ستیاری كاری ئارایشتكردنی خانمان پێویسته‌ ئارایشتگاكان پابه‌ندنی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ روبه‌ڕوی سزا ده‌كرێنه‌وه‌.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای نیگار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو