ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆ‌لیدە لە مانگی رابردو (32) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆ‌لیدە ئه‌م مانگه بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2020.6.2) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆ‌لیدە بە (32.5) سی و دو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی مولیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (120) بۆ (135) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ مانگی شه‌ش، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆ‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052