ئه‌مڕۆ پارێزگاری نوێی دهۆك هه‌ڵبژێردرا

25.06.2020
جەماوەر نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە کۆی دەنگی ئامادەبووانی، عەلی تەتەری وەکو پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژارد.
دوای هەڵبژاردنیشی بە پارێزگاری نوێی دهۆک، عەلی تەتەر رایگەیاند لە خزمەتکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتییان، بەشێوەیەکی دادپەروەردانە مامەڵە دەکەن و گوتیشی "پێویستە ھەموولایەك پشتیوانی پرۆسەی چاكسازی بكەن".

زۆرترین خوێندراو