سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم بۆ به‌غداد كۆده‌بێته‌وه‌

30.06.2020
جەماوەر نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکوومەت بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 30ی حوزه‌یران  بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامی دوا سەردانی شاندی حکوومەت بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکەی بەغدا کۆببێتەوە.
شاندەکەی حکوومەت له‌ ماوه‌ی ڕابردوو سێ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا ئه‌نجامداوه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و بڕیاره‌ له‌ ئانده‌یه‌كی نزیكدا شانده‌كه‌ی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد بكاته‌وه‌.