ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه 1ی ته‌موز ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئه‌نجامده‌دات.
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێنج تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت
له‌وباره‌یه‌وه جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی
کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکومەت:
ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی
خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی
جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی
ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
•
پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی،
په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان
•
پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی
سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و
پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052