ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان چاكبونه‌وه‌ی ٢٢٣ توشبوی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نرا

01.07.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ 259 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ و 6 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٢٧)
1. کەرەنتین: (١٠٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٣٢٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٦٢٧ هەولێر)،(١٩٨ سلێمانی)، (٥٠١ دهۆك).
2. پشکنین: (٢٣١٢ پشکنینی نوێ)
(٧٧٣ هەولێر)
(٦٧٥ سلێمانی)
(٥٥٦ دهۆك)
(٢٥٢ گەرمیان)
(٥٦ هەڵەبجە).
3. تووشبوو: (٢٥٩ تووشبووی نوێ)
(٨٠ هەولێر)
(٩٢ سلێمانی ، ٦٩ گەرمیان)
(١٨ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (٢٢٣ چاکبوون)
(٣٨ هەولێر)
(١٦٩ سلێمانی-لە ماوەی ١٤ رۆژدا)
(١٤ گەرمیان)
(١ دهۆك)
(١ هەڵەبجە)
5. مردن: (٦ مردن)
(١ هەولێر)
(٣ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٦٧٠٤ هاوڵاتی (١٥٣٧٨ دەرچوو)
پشکنین ١٣٦٥٥٧ (٦٢٥٥٤ هەولێر، ٤٢٩٩٦ سلێمانی، ٢٩٨٩٩ دهۆك، ١١٠٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٦٤٠٣ (١٤٦٠ هەولێر، ٤٥٧١ سلێمانی، ١٧٤ دهۆك، ١٩٨ هەلەبجە)
چاکبوون ٢٠٧٨ (٨٦٦ هەولێر، ١٠١٥ سلێمانی، ١٤٠ دهۆك، ٥٧ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤١١٢ (٥٦٧ هەولێر، ٣٣٧٤ سلێمانی، ٣٤ دهۆك، ١٣٧ هەلەبجە)
مردن ٢١٣ (٢٧ هەولێر، ١٨٢ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ تەمووز ٢٠٢٠


زۆرترین خوێندراو