له‌ سه‌یدسادق 8 هه‌زار ماسی ژه‌هراوی ده‌بن

02.07.2020
جەماوەر نیوز
نزیکی (٨) هه‌زار ماسی به‌هۆی ژه‌هراوی بوون و پیس بوونی ئاوه‌که‌وه‌ له‌ناوچوون.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامی قه‌زای سه‌دسدسادق بڵاویكرده‌وه‌ پاش ئاگادارکردنه‌وه‌مان له‌ لایه‌ن جووتیارێکه‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م ماسیەکانی ناو کێڵگه‌که‌ی له‌ناوچوون و مردوون کە که‌نزیکه‌ی (٨)هه‌زار ماسیە و کێڵگەی بە خێوکردنی ماسیەکان دەکەوێتە ناو ‌ گوندی (دۆلاش)ی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق، ده‌ست به‌جێ به‌ فه‌رمانی ( دیاری ره‌فیق ) قائمقامی سیدسادق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ردانی کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی ماسیه‌کانی کرد و ده‌ستکرا به‌ پشکنین و هۆکاری له‌ناوچوونی ماسیه‌کان
پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ و دکتۆری هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سیدسادقه‌وه‌، ده‌رکه‌وت که‌ به‌هۆی پیس بوون و ژه‌هراوی بوونی ئاوه‌که‌وه‌بووه‌ که‌ تێدا مادده‌ی (ئامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ هۆکاری لە ناوچوونی ماسیه‌کان، که‌ ئه‌م ماددەیە ‌ له‌ ئه‌نجامی دروست بوونی قه‌وزه‌ و نه‌مانی ئۆکیسجین و بیس بوونی زۆر و نه‌گۆڕینی ئاوی ناو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی

زۆرترین خوێندراو