یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی دابه‌شناكرێت

05.07.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت دابەشکردنی ئاو لە قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شاربۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین دەست بەئاوەوە بگرن و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان لەئێستادا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتیان.

زۆرترین خوێندراو