د.خالس قادر: له‌ (97%)ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم چاکبوونەتەوە

07.07.2020
جەماوەر نیوز
د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند لە هەرێم ڕێژەی مردن به‌ كۆرۆنا 3,4% بەو واتایە ڕێژەی 97%ی ئەو کەسانەی تووشبووی كۆرۆنان چاکبوونەتەوە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە و 80% حاڵەتەکان بەشێوەیەکی سوک گرتویانە دەتوانن تەنها بە وەرگرتنی پشوو و وەرگرتنی هەندێک چارەسەر و خوراکی تەندروست چاک ببنەوە لەبەر ئەوە پێویست بە ترس ناکات.