ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كه‌رار ئیبراهمی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپیی عێراقی بۆ تۆپی پێ راگه‌یاند.
به پێی سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه، كه‌رار له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به خنكێندراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌و راسته‌وخۆش ته‌رمه‌كه‌ی بۆ توێكاری براوه‌ته پزیشكی دادی .
كه‌رار پێشتر گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق .
لای خۆیەوە یانەی تەلەبە لە بەیاننامەیەكدا راگەیاندوە كە دوێنێ بەشێوەیەكی لەناكاو، كەرار ئیبراهیم گۆڵپارێزی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و یانەی تەلەبە، لەناو ئۆتۆمبێلەكەی جەڵتەی دڵ لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
كه‌رار ئیبراهیم پێشتر گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق بوە، لە ساڵی 1993 لەدایك بوە، لە ساڵی 2012 لە ریزەكانی یانەی شرتە یاریكردوە و لە ساڵی 2015 بوەتە یاریزانی یانەی میناء.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052