له‌ که‌رکوک یاریده‌ده‌رێکى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى ده‌ستگیرده‌كرێت

11.07.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌ لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى شارىکه‌رکوکه‌وه‌ یاریده‌درێکى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى ده‌ستگیر کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند  هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى که‌رکوک له‌ بازگه‌ى که‌یوانى خۆرئاواى شارى که‌رکوک تیرۆرستێکیان به‌ ناوى (فه‌رحان خزرجاسم)ده‌ستگیر کرد که‌ یاریده‌ده‌رى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى بووه‌ له‌ ناوچه‌که‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌ دواى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌واڵگرى هات و له‌ ئێستادا ناو براو له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌.