پله‌ی گه‌رمای هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێت

13.07.2020
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

بەگوێرەی پێشبینیەكان كه‌شناسی هه‌رێم ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 13ی ته‌موز ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵەھەور و نیمچە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەش و ھەوای سبەی سی شه‌ممه‌ 14ی ته‌موز كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پەڵە ھەور دەبێت.


زۆرترین خوێندراو