ئه‌مڕۆ وێستگەی کارەبای خەبات به‌كارده‌خرێت

14.07.2020
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ته‌موز کاتژمێر 11:00 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، بە تەواوکردنی کارەکانی وێستگەکە، بڕی 150 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، کە ئەمەش سوودی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا نیشتمانی لەم وەرزە گەرمەدا دەبێت.

زۆرترین خوێندراو