له‌ خورماتوو پێنج چه‌کدارى داعش کوژران

17.07.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له ‌ئه‌نجامى تۆپبارانکردنى موڵگه‌ و باره‌گاکانى چه‌کدارانى داعش له‌ سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو له‌ لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه‌ پێنج چه‌کداراى داعش کوژران.
 سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له ‌شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێراوه‌ له‌سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو موڵگه‌وباره‌گاکانى چه‌کدارانى داعش له‌گونده‌ په‌ڵکانه‌ى نزیک شارۆچکه‌که‌به‌ فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان بۆردومانکرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بوردومانه‌داپێنج چه‌کدارى داعش کوژران و چه‌ندین باره‌گا و موڵکه‌ش خاپور کران.