دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان هه‌ولێر بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات

18.07.2020
جەماوەر نیوز

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 18ی ته‌موز ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەدات.

راشیگەیاند، رێکارەکانی سەر دوکاندار و کاسبکاران تووندتر دەکرێت چونکە رۆژانە داخستنی شوێنەکان بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان تۆمار دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە کراوە کە دەوامیان لە دەرەوەی هەولێرە و داواشیان لێکراوە دەوامەکانیان بەگوێرەی دۆخەکە رێکبخەن.


زۆرترین خوێندراو