هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌ی گه‌رمای هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌

22.07.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ شەپۆلێكی گەرما روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.
كه‌شناسی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ئەو شەپۆلەی گەرما لە رۆژی ھەینی داھاتووەوە دەستپێدەكات و لە ھەولێر بەرزترین پلە لە 47 نزیك دەبێتەوە و لە سلێمانی و دھۆك 45 و كەركووك 50 و لە دەڤەری گەرمیان بەرزترین پلە لە سەرووی 50 پلە دەبێت.

زۆرترین خوێندراو