ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 26ی ته‌موز په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ده‌قی نوسراوی په‌رله‌مانی كوردستان:
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2020/7/26، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌بریاری ژماره(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (19)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه به‌نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به‌واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره (1200) له 2020/7/16 كه‌ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه‌تیایدا ئاماژه به‌ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه له‌ڕێكه‌وتی (26، 27، 28 /2020/7)، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2020/7/26 تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052